|
پیرۆز بێت 26 ی رێبه ندان رۆژی كۆمه ڵه
رۆژی كۆمه ڵه رۆژی ریز گرتنه له شۆڕشی چه وساوه كان
رێز گرتن له رۆژی كۆمه ڵه، رێز گرتنه له خه باتی بێ وچانی ئه و ئینسانه كۆڵنه ده رانه ی كه تا دوایین ساته كانی ژیانیان له پێناو ئازادی و به خته وه ری مرۆڤ و به سه ر كه وتن گه یاندنی بزووتنه وه ی گه لی كورد كۆڵیان نه دا.
رێز گرتن له رۆژی كۆمه ڵه ، رێز گرتنه له خه باتی خه ڵكی چه وساوه ی كورد بۆ رزگاری له بن ده ستی نه ته وه یی.
رێز گرتنه له كه رامه تی ئینسانه كان، هه نگاو نانه به ره و گه یشتن به عه داڵه تی كۆمه ڵایه تی با ئه م ساڵ زیاتر له هه ر ساڵ به ره و پێشوازی رۆژی كۆمه ڵه برۆین
رێكخراوی لاوانی كۆمه ڵه له مه ریوان پاش جیابوونه‌وه!
پاش جیابوونه‌وه ! ڕه‌خنه‌یه‌ك له‌سه‌ر ڕه‌وت و ئه‌نجامه‌كانی جیابوونه‌وه‌ی ڕه‌وتی چاكسازی و گه‌شه له‌كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان ماوه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌ی هاوڕێیانی باڵی چاكسازی و گه‌شه له كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی کوردستان تێده‌په‌ڕێ، كه ئێستهلهژێر ناوی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشان ڕه‌وتی چاكسازی و گه شهخۆیان ڕێكخستوهو چالاكی ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌رچی له‌دایك بوونی ڕه‌وتی چاكسازی و گه‌شه كاتێكی زۆری خایاند و له كرده‌وه‌و له‌كاتی جیابوونه‌وه‌دا ده‌نگ و هه‌راو و وریای زۆری لێكهوتهوه به‌ڵام هه‌موو ئه‌و شته‌ی كه ده‌بوو ببێ هه‌ر ئه‌وه‌بوو كه‌بوو. به‌واتایه‌كی تر جیابوونه‌وه ته‌نها بۆ جیابوونه‌وه‌بوو و به‌س. ئه‌مه له‌حاڵێكدا بوو كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا پاش جیابوونه‌وه و ڕه‌وینه‌وه‌ی سنور و ئاسته‌نگیه‌كانی ڕێكخراوه‌یی و گوشاره‌كان، له‌لایه‌ك له‌سه‌ر هاوڕێیانی ڕه‌وتی چاكسازی و گه‌شه‌و، له‌لایه‌كی تره‌وه هۆكار و خه‌مخۆری هاوڕێیانی زۆرینه بۆ پاراستنی یه‌كگرتوویی حیزبی و پێشگیری له جیابوونه‌وه، ڕێگا بۆ ڕاگه‌یاندن و شه‌فاف سازی و له‌وه‌ش گرینگتر هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوی جیدی بۆ ته‌شكیلاته‌كانیان و خۆسازدان و خۆسازماندان خۆش بێت و ئه‌و هه‌نگاوانه له كرده‌وه‌دا خۆی بنوێنێ. به‌ڵام ئه‌و حاڵه‌ته "كش و مات" و "پاسیڤ"یه‌ی كه چه‌ن ساڵه كۆمه‌ڵه‌ی( به هه‌موو لقه‌کانیه‌وه) داگرتوه له هه‌ر دوو لا به‌رده‌وامه‌و ده‌ڵێی هیچ ڕووی نه‌داوه. به‌ڵام كێشه كه چیه؟ وه‌ك ئه‌و هاوڕێیانه‌ی كه له‌ڕه‌وتی چاكسازی و گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵه‌دا یه‌كانگیر بوون، باسیان ده‌كرد كۆمه‌ڵێكی زۆر جیازاوی و ناكۆكی و دژایه‌تی له‌سیاسه‌ت و ته‌شكیلات و ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا هه‌بوو كه ببوه هۆی ئیفلیج بوونی كۆمه‌ڵه‌و له‌كرده‌وه‌دا هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ كار و خه‌باتی هاوبه‌ش نه‌مایه‌وه. پاش ماوه‌یه‌كی زۆر ململانێی نه‌هێنی له‌ئاستی ڕێبه‌رایه‌تی و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی دا ناكۆكیه‌كان خۆیان ده‌رخست و دووبه‌ره‌كی و له‌هه‌موو به‌ش و شوێنێكی كۆمه‌ڵه‌دا به‌دی ده‌كرا. چه‌ندین كۆنفرانس و كۆبوونه‌وه که به‌شێوه‌ی جیناحی به‌ڕێوه‌چوو. خه‌باتی سیاسی و دوژمنی سه‌ره‌كی واته، كۆماری ئیسلامی له‌بیر كرا‌و، هه‌موو شتێك ته‌رخان كرا بۆ خه‌باتی ناوخۆیی و هێز كۆ كردنه‌وه‌ی ناوخۆیی. چه‌ندین كه‌س له‌ئه‌ندامان دركران یان هه‌ڵپه‌سێردران. هه‌ندێ له‌ئه‌ندامان خۆیان ده‌پاراست له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركه‌كان و بڕیاره ڕێكخراوه‌ییه‌كان. به‌جێی كاری سیاسی و دیالۆگی ناوخۆیی، ڕوو به‌ده‌ره‌و و له‌سه‌ر تۆڕی ئنتێرنێت ڕاگه‌یاندن بڵاو ده‌کرایه‌وه و چالاکی ده‌كرا. له‌وانه ناخۆشتر و تاڵتر، دزین و به‌تاڵان بردنی كه‌لوپه‌لی ستۆدیۆی ته‌له‌فزیۆنی رۆژهه‌ڵات له‌سوید بوو که هێشتا له لایه‌ن هیچ لایه‌کیانه‌وه "نه‌هاتووه‌ته‌وه سه‌رخۆ". پاشان كۆنگرهبهسترا. هه‌موو ئاگاداری ڕووداوه‌كانی پێش و پاش كۆنگره هه‌ین كه بووه په‌ڵه‌یه‌كی ره‌ش له سه‌ر داوێنی كۆمه‌ڵه‌و به‌رپرسان و كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و ڕووداوانه‌ی كه له سه‌روده‌می كۆنگره‌دا ڕوویاندا، ناتوانن خۆی لێ گێل بكه‌ن. چونكه ئه‌وه‌ی ڕوویدا قه‌ت له‌كه‌لتور و پڕێنسیب و سونه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا جێی نه‌بووه‌و جێی نابێته‌وه. دیارهبهرپرسایهتی ئه‌و كرده‌وه ناشیرینانه ته‌نها له‌ئه‌ستۆی كه‌س یان لایه‌نێك نیه و هه‌موو به‌شدارن تیایدا. له هه‌مووی ئه‌و ماوه‌دا شه‌پۆلێكی به‌رفراوان و به‌ته‌وژمی ڕاگه‌یاندن، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن هاوڕێیانی ڕه‌وتی چاكسازییه‌وه كه‌وتبووه ڕێ. ڕۆژانه‌و كاتژمێر به‌كاتژمێر ڕه‌وتی ڕووداوه‌كان به‌وێنه‌و وتووێژ و هه‌واڵ و ناونیشان ده‌خرایه سه‌رتۆڕی ئینتێرنێت. هێز و توانایه‌كی زۆر ته‌رخان كرا بوو بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م ئه‌و تاوانبار بكات و ئه‌و به‌رپه‌رچی هه‌واڵ و به‌یاننامه‌ی ئه‌و بداته‌وه. ئه‌وه‌نده‌ی مێژووی ئه‌م حیزبانه وه‌بیری بێت وه‌ها قورساییه‌ك له‌هیچ كات و شوێن و ڕووداوێك دا به‌ده‌ی نه‌كراوه. جیابوونه‌وه‌و لێكدابڕانهكهش وه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا، نابه‌جێ و نامۆدێڕن بوو. به‌ڵام پاش جیابوونه‌وه‌كه هه‌موو شتێك قوتار بوو و هاتهكۆتایی. نه‌باس له گۆڕان و جیاوازی ده‌كرێ و نهچالاكی و به‌رفراوان كردن و زیندوو كردنه‌وه له ئارادایه. له هه‌موو ئه‌و نوسه‌ر و چالاك و هه‌ڵسوڕاوی سیاسییه، كه‌س مته‌قی لێ نایه. له‌هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناوه‌كانیان لیسته‌كانی پشتگیری و یارمه‌تی و داواكاری له‌لایه‌ك و ئیدانه‌و پرۆتێستۆ و بانگه‌شه له‌لایه‌كی تره‌وه پڕده‌كرده‌وه، ناوی كه‌س و شوێنه‌واری كه‌س دیار نیه. نه وتوێژو هه‌واڵ و وێنه دێته ده‌ره‌وه‌و نه وتار و لێكدانه‌وه‌و باسێكی تازه ده‌بیندرێ. نه به‌رنامه‌و پرۆگرامێكی نوێ باس كراوه‌و نه گوڕ و تینێك له خه‌بات دراوه. نه سایته‌كانیان نوێ ده‌كرێته‌وه‌و نه هه‌نگاوێكی نوێ هه‌ڵده‌گیرێ. به‌ڕاستی ئه‌و هه‌موو كێشه‌و جیاوازییه چی لێهات و چووه كوێ؟ ئه‌و هه‌موو قسه‌و هه‌ڵمه‌ت و هیمه‌ته بۆ دیار نه‌ما؟ ئه‌و په‌له‌په‌ل و نه‌گونجان و شه‌ڕ و هه‌ڵایه بۆچی بوو؟ ئه‌گه‌ر جیابوونه‌وه بۆ جیابوونه‌وه و بێده‌نگی بوو، ئه‌دی بۆ ئه‌و ڕێگایه هه‌ڵبژێردرا؟ خۆ بێده‌نگی له‌هه‌موو شوێنێك ده‌رفه‌تی بۆ هه‌یه‌و قه‌ت به‌تاوان ناژمێردرێ. ڕاستی كێشه‌ی ده‌سه‌ڵات و كێشه‌ی شه‌خسی چ ده‌ورێكی له دروست كردن و ئاقیبه‌ت و ئاخری حیزبه‌كاندا هه‌یه؟ من له‌و بڕوایه‌دا نیم كه‌خۆ گێل كردن و چاو قوچاندن، مێژوو له‌بیر به‌رێته‌وه. ئه‌وه‌شتێكی حاشاهه‌ڵنه‌گره و مافی خه‌ڵكه كه ده‌بێ ئاگاداری گۆڕانكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگا ببن و ئه‌ركی سه‌ره‌تایی حیزبه‌كانه كه هۆ و ده‌ره‌نجامه‌كانی ڕووداوه‌كان به شێءوهی شه‌فاف له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک باس بکه‌ن ،ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتیشیان کردبێ! شاهین كه‌ریمی shaahinkarimi@yahoo.com ڕاپۆرته‌هه‌واڵێك له‌گه‌ل وێنهكانیمانگرتنی هادی بووتیمارلهگهل ماڵومنداڵیله ئینگلستان هه‌روه‌ك پێشتربه ئاگاداریتانمان گهیاندبهڕێزهادی بووتیمارچالاكیسیاسیودانیشتویوڵاتی ئینگلستان ماوه‌ی چهندرۆژهلهگهلژنو2منداڵهكهیلهبهردهركیساختمانی لێبوردنی نێو نه‌ته‌وه‌یی ده‌ستیان دواوه‌ته مانگرتن، كاك هادی وماڵو منداڵی بۆ ده‌ر بڕینی ناره‌زایه‌تی به‌حوكمی ئێعدامی داسهپاوبهسهرهیوابووتیمارچالاكی مه‌ده‌نی له‌بواری ژینگهوعهدنان حه‌سه‌ن پووررۆژنامهوان، كهلهلایهنهێزهكانی ئیتلاعاتی ئێرانه‌وه ده‌ست گیر كراون مانیان له‌خواردن گرتوه، ئه‌و به‌رێزانه له‌به‌ر ده‌ركی ساختمانی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی مانیان گرتوه‌و بڕیاریان داوه تاوهدی هاتنی خواستهكانیانكهههڵوهشاندنهوهی حوكمی ئێعدامیداسهپاوبهسهرئهودووكهسهدایه وازلهمانگرتن نه‌هێنن، ئێمه‌ش وه‌ك ستافی ماڵپه‌ڕی زرێبارداوا لهههموههڵسووڕاوانی بواری سیاسی ده‌كه‌ین كه‌به هانای ئه‌و مانگرتوانه‌وه برۆن و ده‌نگی خۆیان بخه‌نه پاڵ ده‌نگی كاك هادی وبنه‌ماڵه‌كه‌ی. ئه‌و وێنانه تایبه‌تن به‌و مانگرتنه. هه‌واڵنێر...بریتانیا. جه‌لال ئازه‌ری 9ی خه‌رمانان به‌رابه‌ره له‌گه31ی ئاگووستی 2007ی زاینی سه‌ر چاوهماڵپهڕی زرێبار پرێس درێژه‌ی وتار کامه یان هه ڵگرم ، قه ڵه مه که ت یان تفه نگه که ت ؟!
کامه یان هه ڵگرم ، قه ڵه مه که ت یان تفه نگه که ت ؟! کاک فوئادی خۆشه ویست کاتیک ته نگ و چه له مه کانی روژگار بیرم ده هاویژنه دونیای پر له شانازی گه له که مانه وه ، له تاله سوار گیر ده که م و له بن دارقه سوانه که ی به رپیت ، پیی ماندوو له ریگا که له پچه ده بیت و مه نگی ئه ستیره سووره که ی سه ر کیله که ت ده بیت .
درێژه‌ی وتار زانیارییه‌ك لهسهرئهوقازییهیكهحوكمی ئێعدامی بۆ عهدنانوهیوا ده ر كرد
بزانین ئهوقازییهكهحوكمی ئێعدامی بۆ عهدنانحهسهنپوور وهیوابووتیمار ده‌ركردوه كێیه هه‌واڵنێرمان له‌مه‌ریوانه‌وه‌ئاگاداری كردین كه‌سێك‌كه‌له‌دادگای مه‌ریوان قازییه‌و قه زاوه‌ت ده كات ناویی قازی سوڵتانبه‌خش، سوڵتان به‌خش برایه‌كی له‌شه‌ڕه‌شۆڕشگێڕانه‌كانی كوردستاندا له‌ناوچه‌ی مه‌ریوان به‌ده‌ستی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه كوژراوه، ناوبراو رق وتوڕه‌ییه‌كی زۆری سه‌باره‌ت‌به‌خه‌ڵكی‌كوردستان‌به‌گشتی‌وخه‌ڵكی‌ناوچه‌ی‌مه‌ریوان‌به‌تایبه‌تی‌له‌دڵدایه،سوڵتانبه‌خش ده‌یهه‌وێت‌له‌م رێگایه‌وه‌تۆڵه‌ی براكه‌ی‌له‌خه ڵكی شۆڕشگێروئازادی‌خوازی ناوچه‌كه‌بسێنێته‌وه، جێ ئاماژه‌یه رژیم به‌گشتی بڕیاری سه‌ركوتی خه‌ڵكی كوردی داوه،ته‌نیا یه‌كگرتویی خه‌ڵك و ناره‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌یه‌كگرتوانه‌كانه‌ده‌توانێت رژیم له‌بڕیاری سه‌ركوت‌وكوشتارو برێن پاشگه‌ز بكاته‌وه، رژیم‌به مه‌به‌ستی سه‌ركوت بڕیک‌قازی داخ له‌دڵی سه‌باره‌ت به‌خه‌ڵكی كوردهێناوه‌ته‌دادگاكانی كوردستان، كه‌زۆر به‌ئاسانی له‌ئه‌وپه‌ڕی دڵره‌قی وبێره‌حمیداتوند ترین سزا بۆهاوولاتیانی كوردستان دیاری بكه‌ن،زۆربه‌ی ئه‌وقازیانه كه‌ئێسته‌له‌دادگاكانی كوردستان له‌سه‌ر چاره‌نووسی خه‌ڵك قه زاوه‌ت ده‌كه‌ن كه‌سانێكن كه‌كه‌س یان كه‌سانگه‌لێك له‌بنه‌ماڵه‌كانیان له‌شه‌ڕه‌شۆڕشگێرانه‌كاندا له‌گه‌ل هێزی پێشمه‌رگه كوژراون. هه‌واڵنێر.......زرێوار له‌مه‌ریوان كه‌سێكی ترده ست گیر كرا
له‌مه‌ریوان كه‌سێكی ترده ست گیر كرا هه‌واڵنێرمان ههرئێستهلهمهریوانهوه ئاگاداری كردین دوێنێ شه‌وی دووشهمهلهسهرسێ شهمهكاتژمێر 12ی شه‌وبه‌كاتی كوردستان هێزه‌كانی رژیم رژاونهتهماڵی كه‌سێك له‌گه‌ڕه‌كی سهردۆشییهكانی مه‌ریوان، پاش پشكنینی ئهوماڵهكوڕێكی ماڵهكهبهناوی ئازاد خونچه‌زه‌ر ده‌گرن، له‌ترسان 3كوری تری ئهوماڵهههڵهاتون، پاشان هێزه‌كان ئازاد له‌گه‌ل خۆیان ده‌به ن بۆ شوێنێكی نادیار. هه‌واڵنێر....فواد هیوا نادری و دانیال ایمانی آزاد شدند
هیوا نادری و دانیال ایمانی آزاد شدند دو نفر از بازداشت شده گان مريوان آزادشدند، هيوا نادري و دا نيال ايماني دو تن از فعالين فرهنگي مريوان كه روز يكشنبه 31 تير ماه 1386دستگير و روانه ي بازداشتگاه اطلاعات مريوان شده بودند بعد از ظهر امروز سه شنبه2 /5/86 پس از دو روز آزاد شدند، نا مبر دگان كه به همراه بهزاد كردستاني بامداد يكشنبه بازداشت شده بودند مقامات دولتي براي جلوگيري از اعتصاب سراسري كسبه وبازاريان مريوان در روز دو شنبه اول مرداد ماه 1386 اقدام به دستگيري وبازداشت اين 3 تن را نموده بودند، اين 3 تن را بازداشت كردندومورد بازجويي هاي جدا گانه قرار داده وكليه لوازم اين افراد هنوز در ضبط مقامات دولتي مي‌باشد هنوز از سرنوشت بهزاد کردستانی شاعر و نویسنده خبری دقیق در دسترس نیست دوكه س له گیراوه كانی پێری مه ریوان ئازاد كران
دوكه س له گیراوه كانی پێری مه ریوان ئازاد كران هه‌روه‌ك دوێنێ به‌ئاگاداری ئێوه‌مان گهیاندسێ كه‌سی ترلهنووسهرانی مه‌ریوانی به‌ناوه‌كانی ،بێهزاد كوردستانی،هیوانادری،دانیال ئێمانی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتهوهدهست گیر كرابوون، ئه‌مرۆسێ شهمهههواڵنێرمان ئاگاداری كردیندوكه س له وسێكه سه‌له زیندان ئازادكراون. هه واڵێكی به په له له مه ریوان
هه واڵێكی به په له له مه ریوان هه واڵنێرمان له مه ریوانه وه ئاگاداری كردین كه شه وی رابردوو واته شه وی یه ك شه مه له سه ر دووشه مه كاتژمێر 2ی نیوه شه و هێزه كانی ئیتلاعات رژاونه ته ماڵی دانیال ئیمانی ئه ندامی ده سته ی نووسه رانی گۆڤاری زرێبار، پاش پشكنینی ماڵی دانیال له لایه ن ئه وهێزانه وه ، دانیالیان ده ست گیر وبۆ شوێنێكی نادیار بردویانه، جێ ئاماژه یه شه وی رابردو له مه ریوان خه ڵكانێكی زۆر ده ست گیر كراون كه تا ئێسته به پێ ئه وزانیاریانه ی به ده ستمان گه یشتون ناوی سێكه سیمان بۆ روون بوه ته وه ، 1 دانیال ئیمانی2 بێهزاد كوردستانی 3 هیوا نادری شه وی رابردوو بێهزاد كوردستانی وهیوا نادری
شه وی رابردوو بێهزاد كوردستانی وهیوا نادری ده ست گیر كراون به پێ هه واڵێك كه له مه ریوانه وه به ده تسمان گه یشتوه شه وی یه ك شه مه له سه ر 2 شه مه هێزه كانی ئه منیه تی رژیم رژاونه ته ماڵه شاعیری مه ریوانی به ناوی بێهزاد كوردستانی ونوسه ری مه ریوانی به ناوی هیوا نادری ، پاش پشكنینی ماڵی ئه ودوكه سه له لایه ن ئه وهێزانه وه بێهزاد وهیوایان ده ست گیر وبۆ شوێنێكی نادیار گوازراونه ته وه. دواتر له وپێوه ندیه دا زانیاری زیاترتان پێش كه ش ده كه ین.
کەمپینی نارەزایەتی دەربڕین! بەرامبەر بە دەرچوونی حوکمی ئیعدامی عەدنان حەسەن پوور و هیوا بووتیمار هەندێ لە رووناکبیران و چالاکانی بواری ماڤی مرۆڤ کەمپینێکیان بۆ ناڕەزایەتی دەربرٍین بەرامبەر بە دەرچوونی حوکمی ئیعدامی عەدنان حەسەن پوور رۆژنامەوانی کورد و هیوا بووتیمار چالاکی بواری ماڤی مرۆڤ لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێًرانەوە پێک هیناوە. هەر بەم بۆنەوە داوا لە گشت مرۆڤ دۆستێک دەکەین کە بە ئیمزا ناڕەزایەتی خۆی بەرامبەر بەم حوکمەدژی مرۆڤە دەرببڕێت. بۆ پێوەندی کردن کەڵک لەم ئیمەیلە وەربگرن سووپاس بۆ هەستی مرۆڤ دۆستانەتان کمپین اعتراض به صدور حکم اعدام عدنان حسن پور و هیوا بوتیمار شماری از روشنفکران و مدافعین حقوق بشر کمپینی برای اعتراض به صدور حکم اعدام عدنان حسن‌پور روزنامه نگار کرد و هیوا بوتیمار فعال حقوق بشر تشکیل دادهاند . از کلیه مدافعین حقوق بشر خواستاریم که به این کمپین پیوسته و با امضای خود به این حکم ضدبشری اعتراض کنند. برای اعلام اعتراض خویش به این ای‌میل مراجعه نمایید. با تشکر از حس بشر دوستانه شما. ڕاپۆرتێك وكورته یه ك له حوكمی ئێعدامی هیوا بووتیمار وعه دنان حه سه ن پوور
هیوابووتیمار عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور هیوا بووتیمار چالاکی بواری فه‌رهه‌نگی و ڕۆشنبیری له لایه‌ن دادگای شۆڕشی مه‌ریوانه‌وه بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ ده‌رکرا، ئه‌مه ی خواره‌وه کورته‌یه‌ک له حوکمی ناوبراوه؛به پێی ئه‌وه‌ی که بووتیمار که‌ل و په‌لێکی زۆر وه‌کوو؛ ۶۰۰ دانه نه‌واری ڤیدیۆ، ۲۴ دانه سی دی، ئه‌ژمارێکی زۆری وێنه و جێ کلیدی و ئاڵای کوردستان و تابلۆی ئاڵای کوردستان و ... له ناو ماڵی هێنراوه‌ته‌وه ده‌رێ و هه‌ر وه‌ها به چه‌ندین جار سنووری ئێران - ئێراقی به‌زاندوه‌و له‌م ڕێگانه‌وه هه‌وڵی ڕووخاندنی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی داوه، دادگای شۆڕشی شاری مه‌ریوان حوکمی له سێداره‌دان بۆ ناو براو ده‌رئه‌کات. هه‌روه‌ها عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور ڕۆژنامه‌وانی مه‌ریوانی، له لایه‌ن دادگای شۆڕشی شاری مه‌ریوانه‌وه هه‌مان حوکمی بۆ ده‌رکراوه. شایانی باسه قازی هه‌ردوو په‌روه‌نده بۆ ئه‌م حوکمه هه‌ندێ شتی به به‌ڵگه هانیوه‌ته‌وه که هیچ پێوه‌ندیه‌کی به مه‌سه‌له‌که‌وه نیه. بۆ نموونه له حوکمه‌ی حه‌سه‌ن پوور دا هاتوه که ناوبراو خزمی پله یه‌کی له باشووری کوردستان ئه‌ژی، یان ئه‌وه‌ی که هه‌ڵبژاردنی بایکوت کردوه و... هه‌روه‌ها له حوکمه‌که‌ی بووتیماریشدا هاتوه که برایه‌کی ئه‌و له هه‌نده‌ران ئه‌ژی و سه‌ربه حزبه ئۆپۆزۆسیۆنه‌کانه بۆیه براکه‌شی له‌وانه‌یه هاوکاری کردبێت له گه‌ڵیا، یان ئه‌وه‌ی که بووتیمار سیم کارتی عه‌راقی هه‌یه و کۆمه‌ڵی شتی که که هیچ پێوه‌ندیه‌کی به‌و حوکمه‌وه نیه. حوکمی ئه‌م دوو که‌سه به شێوه‌ی ڕه‌سمی ئه‌مڕۆ گه‌یشتوه به ده‌ستی بنه‌ماڵه‌و پارێزه‌ره‌کانیان و له ئاخری حوکمه‌که‌دا هاتوه که بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌م حوکمه ۳ حه‌فته واته ۲۱ ڕۆژ ده‌رفه‌ت هه‌یه. پــهیـــــــــامی عهبدوڵڵاموهتهدی سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه_رۆژی پیشــمهرگه
بۆ گوی گرتن له قسه كانی كاك عه بدوڵا و بینینی فیلمی تایبه ت به و وتانه له سه ر ئه ونووسراوانه ی خواره وه كلیك بكه سی دی فه ر هاد سه نگاوی
شۆڕشی تاك ، شۆڕشی پاک
تێبینی،،، خاڵی ۳ له وسی دیه دا بابه تێكه له سه ر به ره ی كوردستانی ، كۆمه ڵه و دیموكرات
ساڵیادی شه‌هید بوونی شه‌هید مسته‌فا سه‌عیدزاده
بیست و هه‌شتی جۆزه‌ردان ساڵیادی شه‌هید بوونی شه‌هید مسته‌فا سه‌عیدزاده بیست و هه‌شتی جۆزه‌ردانی86 شانزده‌هه‌مین ساڵیادی شه‌هید بوونی شه‌هید مسته‌فا سه‌عیدزاده بیست و هه‌شتی جۆزه‌ردانی1370 له ئاوه‌ها ڕۆژێکدا شه‌هید مسته‌فا سه‌عیدزاده خه‌ڵکی ئاوایی بایه‌وه‌ی ناوچه‌ی مه‌ریوان، پێشمه‌رگه‌ی ناودار و نه‌به‌زی کۆمه‌ڵه به ته‌واوی خۆشه‌ویستیه‌کانی بۆ بنه‌ماڵه و کوردستانه‌که‌ی له کاتێکدا که بۆ سه‌ردان رۆشتبوهوه بۆ ماڵی خۆی له شه‌ڕێکی بێ به‌رامبه‌ردا له ناوچه‌ی مه‌ریوان گیانی پاکی به‌خت کرد،به‌و بۆنه‌وه ئێمه به ناوی رێکخراوی لاوانی کۆمه‌ڵه له مه‌ریوان سه‌ره‌خۆشی دووباره‌ی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و شه‌هیده مه‌زنه و سه‌رجه‌م خه‌ڵکی مه‌ریوان ده‌که‌ین. رێکخراوی لاوانی کۆمه‌ڵه له مه‌ریوان 29جۆزه‌ردانی 1386ی هه‌تاوی پێشمه رگه ی كۆمه ڵه ئه ستێره ی گه شی ئاسمانی چه وساوانه،
پێشمه رگه ی كۆمه ڵه پێشمه رگه ی كۆمه ڵه ئه ستێره ی گه شی ئاسمانی چه وساوانه،لووتکه ی به ر زی مرۆڤایه تیه ، هێزی پێشمه رگه ی كۆمه ڵه ره مزی گه یشتن به ژیانی ئازاد و یه کسانی. پیرۆز بێت رۆژی پێشمه رگه ی كۆمه ڵه پێشمه رگه ی كۆمه ڵه
پێشمه رگه ی كۆمه ڵه ئه و مرۆڤه گیان به خت کردوه یه که گیانی ناوه ته پێناوی گه یشتن به سه ر به ستی و یه ک سانی بۆ چین وگه ل و كوردستانه كه ی بژی هێزی پێشمه رگه ی كۆمه ڵه هێزی پێشمه رگه ی كۆمه ڵه
هێزی پێشمه رگه ی كۆمه ڵه هێزێکه ، بریاری داوه تا به دی هاتنی ئامانجه کانی خه ڵکی چه وساوه ی کوردستان ماندوو نه ناسانه تێ بکۆشێت ، ئه م هێزه پێک ها توه له باشترین رۆڵه کانی کورد له رۆژهه ڵاتی کوردستان، خه ڵکی شۆڕشگێر یار مه تی هێزی پێشمه رگه ی كۆمه ڵه بكه ن ، ئه م هێزه هێزی خۆ تانه ، هێزی پێشمه رگه باسکی به هێزی بزووتنه وه ی شۆڕشگێرانه ی گه لی کورده با پێکه وه به هێز تری که ین. سه ر که وێت بزووتنه وه ی شۆڕشگێرانه ی گه لی کورد بژی هێزی پێشمه رگه ی كۆمه ڵه پیرۆز بێت 31ی جۆزه ر دان پیرۆز بێت31ی جۆزه ر دان رۆژی پێشمه رگه ی كۆمه ڵه
پیرۆز بێت31ی جۆزه ر دان رۆژی پێشمه رگه ی كۆمه ڵه پێشمه رگه ی كۆمه ڵه باسكی به هێزی چه وساوه كانه له كوردستان ،پێشمه رگه ی كۆمه ڵه پێشمه رگه ی حیزبێكه كه پارێزه ری به رژه وه ندی كرێكاران، ژنان، منداڵان، خوێندكاران، رووناكبیران، ئه دیب و نووسه ر و شاعێر و هونه ر مه ندان، مامۆستایان و به گشتی خه ڵكی دڵ پڕله ئاواتی گه لی بنده ستی كورده، بۆ وه دی هاتنی مافه ره واكانی خه ڵكی كورد و عه داڵه تی كۆمه ڵایه تی خه باتی كردوه و تێ ده كۆشێت، له و پێناوه دا له هیچ تێكۆشانێك و گیان بازییه ك سڵی نه كردوه. بژی پێشمه رگه ی كۆمه ڵه پیرۆز بێت 31ی ژۆزه ر دان بژی كۆمه ڵه سه ر كه وێت بزووتنه وه ی شۆڕشگێرانه ی گه لی كورد بژی سوسیالیزم ڕۆژی پێشمه‌ڕگه‌ی کۆمه‌ڵه پێروزبێت
به‌رز و به‌ڕیز بێ 31ی جۆزه‌ردان ڕۆژی پێشمه‌ڕگه‌ی کۆمه‌ڵه
ڕۆژی پێشمه‌ڕگه‌ی کۆمه‌ڵه پێروزبێت هه واڵ تایبه ت به 31ی جۆ زه ر دان
ئاماده باشی رژیم له ترسی 31ی جۆزه ر دان لاوانی كۆمه ڵه له شاره جۆراو جۆره كانی كوردستانه وه ئاگاداریان كردین كه هێزه كانی رژیم له ترسی جم‌و جوڵ‌ی لایه نگرانی كۆمه ڵه و بزووتنه وه ی شۆڕشگێرانه ی گه لی كورد ، بۆ به ر گرتن به رێز گرتنی خه ڵك له 31ی جۆ زه ر دان رۆژی پێشمه رگه ی كۆمه ڵه ئاماده باشیان ڕاگه یاندوه ، له زۆر شوێن سیخوران و به كرێگیراوانی ئیتلاعات و سپا به جل و به رگی شه خسییه وه كه وتونه ته گه شت لێ دان. رێز گرتنی لاوانی كۆمه ڵه له 31ی جۆ زه ر دان له ئاوایی سێفی ژورو هه واڵنێرمان له ناوچه ی مه ریوانه وه ئاگاداریان كردین كه لاوانی كۆمه ڵه له ئاوایی سێفی ژووروو بۆ ڕێز گرتن له 31 ی جۆ زه ر دان رۆژی پێشمه رگه ی كۆمه ڵه له به ر زاییه كانی زاڵ به سه ر ئه و ئاواییه و ناو چه كه دا ئاگریان كرده وه. تراكتی رۆژی پێشمه ر گه ی كۆمه ڵه
ناسنامه ی پێشمه رگه ی کومه ڵه...... نوسینی هه وراز
ناسنامه ی پێشمه رگه ی کومه ڵه...... نوسینی هه وراز ناو : پیشمه رگه ناوی باوک : نه ته وه ی کورد ناوی دایک : نیشتمان جنسییه ت : ژن و پیاو (کچ و کور ) ئامانج : رزگاری له بن ده ستی نه ته وایه تی ئه رکی سه ر شان : خه بات بو ئازادی کورد و کوردوستان شوینی چالاکی : کوردوستان ریباز : کوردایه تی کاتی هه لسوران : نادیار شوینی پشوودان : نادیار چه کی شانی : چه کی له مه یدان به جی ماوی دوژمنه که ی پی خوره که ی : نانی ریکه وت نرخی مه عاش : نانی سکی ده س خوشانه : مانوو نه بی ! پی خه وه که ی : جله کانی خوی سه رینه که ی : قوناخی تفه نگه که ی برینه که ی : چه وسانه وه که ره سه ی هاتوو چوو : پی ئیمکاناتی رفاهی : کوله پشتی و قومقومه که ی بلانکارد : کولی هاوریکه ی خه لاتی دوای سه رکه وتن : زه رده خه نه ی هاوریکانی خه می قورسی سه ر شانی : گیان به خت کردنی هاوریکانی نرخی خه باته که ی : له ش و گیان کاتی خانه نشینی : پیری و له پی که وتن گور : ون بوو دل خوشی : ئاور دانه وه هیوای ژینی : رزگاری و گه رانه وه هه وراز دیسان مین بوو به هۆی گیان به خت کردنی لاویک و بریندار بوونی لاوێکی تر له مه‌ریوان
به پێ ئه‌و هه‌والانه که ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه 16/3/86 هه‌تاوی به ده‌ستمان گه‌یشتون دوو لاوی مه‌ریوانی به ناوه‌کانی 1- زانیار ره سووڵی چاوگ کوری ( حه‌مه‌ومین) خه‌لکی گه‌ره‌کی دارسیران و 2- سامان بامیان کوری (عوسمان ) کاتی که له سنووری پێنجوێنه‌وه به کۆڵه‌باره که‌یانه‌وه به‌ره و مه‌ریوان ده‌گه‌رانه‌وه چۆنه سه‌ر مین و ،له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی مینه که‌دا زانیار ره سووڵی که ته‌مه‌نی 16 سال و کاسبکاری ماله‌وه بوو وه گیانی خۆی له‌ده‌ست دا که تا گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واله ته‌رمه‌که‌ی له پێنجوێنه و سامان بامیانیش ده‌ست و لاقێکی قرتاوه و باری ته‌ندرووستی رۆ له خراپیێه ، شایانی باسه که سامانیش ته‌مه‌ن 16 ساله خه‌ریکی پاره دهرههنان بوو وه بۆ خوێندنی ناوه‌ندی هه‌واڵنێری رێکخراوی لاوانی کۆمه‌ڵه له مه‌ریوان ماڵپه ڕی گرووپی شانۆی باران
ئاگاداری ئاگاداری ماڵپه ڕی گرووپی شانۆی باران له مه ریوان ده ستی به كار كرد
به م جۆره ئاگادارتان ده كه ینه وه ماڵپه ڕێكی تر بۆ خزمه ت به هونه ر وئه ده بیات و شانۆی كوردی هاته ناو ریزی ماڵپه ڕه كوردییه كانی تره وه بۆ بینینی ئه و ماڵپه ڕه ده توانن سه ر دانی ئه وئادره سه ی خواره وه بكه ن بژی هێزی پێشمه رگه ی كۆمه ڵه
رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه رۆژی ئه‌ومرۆڤه تێكۆشه رانه یه‌كه ئاماده ن بۆگه یشتن به عه داڵه تی كۆمه ڵایه تی ورزگاری گه لی بن ده ستی كورد له هیچ سه ختییه ك سڵ نه كه ن و هه ر ده م له تێكۆشاندا بن. به رز و به رێز بێت یادی هه م‌و گیان به ختكردوانی كۆمه ڵه، پیرۆز بێت31 ی جۆ زه ردان بژی هێزی پێشمه رگه ی كۆمه ڵه رۆژی پێشمه رگه ی كۆمه ڵه له هه م‌و تێكۆشه رانی رێگای رزگاری گه لی چه وساوه ی كورد پیرۆزبێت، بژی هێزی پێشمه رگه ی كۆمه ڵه، بژی سۆسیالیزم، سه ر كه وێت بزووتنه وه ی شۆڕشگێرانه ی گه لی كورد. پێشمه رگه ی كۆمه ڵه باسكی به هێزی چه وساوه كان و هه ژارانی كوردستان،با پێكه وه ئه و هێزه به هێزتر كه ین به ر زو به ڕێز بێت یادی هاوڕێ سه عیدی موعینی یه كه مین پێشمه رگه ی گیان به ختكردوی كۆمه ڵه، هه ر شه كاوه بێت ئاڵای سووری كۆمه ڵه ، به رده وام بێت رێگای سووری گیانبه خت كردوانی كۆمه ڵه له پێناو وه دی هاتنی عه داڵه تی كۆمه ڵایه تی و سه ر كه وتنی بزووتنه وه ی شۆڕشگێڕانه ی گه لی كورد بژی كۆمه ڵه ، بژی هێزی پێشمه رگه ی كۆمه ، 31ی جۆزه ردان رۆژی پێشمه رگه گیان له سه ر ده سته كانی كۆمه ڵه ،له هه م‌و رێبوارانی رێگای ئازادی و یه كسانی پیرۆز بێت، رۆژی پێشمه رگه ی كۆمه ڵه رۆژی هه م‌و ئه وكه سانه یه كه دڵیان بۆ ئازادی وعه داڵه ی كۆمه ڵایه تی و رزگاری گه لی چه وساوه ی كورد لێ ده دات. بانگه وازی ئه نجومه نی‌ئه ده بی مه ریوان بۆ خولی زمانی كوردی
ئه نجومه نی فه ر هه نگی _ئه ده بی مه ریوان به نیازه بۆ ئه م هاوینه خولی 11 ه هه مینی زمان و ئه ده بیاتی كوردی بۆ ئه ویندارانی زوانی كوردی پێك بێنێت، بۆیه داوای له هه م‌و ئه وكه سانه كردوه كه خوازیاری به شدارین له وخوله دا ،له ده فته ری ئه وئه نجومه نه له موجته معی فه ر هه نگی هونه ری مه ریوان ناوی خۆیان بنووسن، هه ر وه ها بۆ زانیاری زیاتر ده توانن به وژماره ته له فوونه وه پێوه ندی بكه ن، 3301154 ئه نجومه نی فه ر هه نگی _ئه ده بی مه ریوان
درێژه‌ی وتار شكۆدار بێت (31) جۆزه‌ردان،
دوو وشه‌ی "پێشمه‌رگه" و "كۆمه‌ڵه" له‌گه‌ڵ یه‌ك، بێگومان كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی و ره‌وشتی به‌رز له زه‌ینی خه‌ڵكی كوردستاندا به‌رجه‌سته ده‌كات. وێنه‌ی جه‌نگاوه‌رانێكی فیداكار، له خۆ بوردوو، خاوه‌ن تاكتیك، ئازا و مرۆڤ دۆست له زه‌ینی به‌ره‌یه‌ك له خه‌ڵكی كوردستان وه‌ها نه‌خشاوو زیندووه كه له هه‌ر كۆڕ و كۆمه‌ڵێك ناوی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه ببرێت، ئه‌م وێنانه و كۆمه‌ڵێك بیره‌وه‌ریی تاڵ و شیرین وه‌ها كار ده‌كاته فه‌زاكه، كه شه‌پۆلێك له هه‌ستی رێز گرتن، ده‌روونی هه‌موان داده‌گرێت درێژه‌ی وتار گزارش تجمع اعتراضي دانشجويان دانشگاه پيام نور مريوان
امروز چهارشنبه 16/5/2007 دانشجويان مركز پيام نور مريوان در اعتراض به ساختار نامنظم مديريتي و فكري دانشگاه براي چندمين بار متوالي تجمع اعتراضي كردند . در اين تجمع كه در سالن دانشگاه پيام نور مريوان بر گزار شد تعداد كثيري از دانشجويان اين مركز شركت كرده بودند و با در دسا داشتن پلاكارد هايي و خواندن سرود يار دبستاني من اعتراض خود را به سيستم مديريتي ضعيف و ناكار آمد دانشگاه اعلام كردند . بيشترين اعتراض دانشجويان نسبت به رياست دانشگاه بود كه چندين ماه است به بهانه استعفا دادن در دانشگاه حضور نداشته و باعث ايجاد اختلال در بسياري از كارهاي اداري دانشجويان شده است . در همين راستا با يكي از كساني كه مديريت اين تجمعات را بر عهده داشت مصاحبه اي انجام دادم و سوالاتي از ايشنا پرسيدم كه متن اين سوالات و پاسخ ايشان ذكر شده است . 1- اولين تجمع دانشجويان مركز از چه تاريخي شروع شده است و مطالباتي كه شما را وادر به اعتراض كرده است چه چيزهايي هستند ؟
مبين دهباشي خبرنگار آزاد 2007-05-16 درێژه‌ی وتار |
|



پــهیـــــــــامی

