تبليغاتX
<ڕێكخراوی لاوانی كۆمه‌ڵه له مه‌ریوان >
 سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌
|+|نوسراوه‌ له‌ لایان هه‌واڵ مه‌ریوانی در 85/04/24کاتژمێر2:44  
 له‌ یادی به ڕێکردنی هاوڕێ....دوای دابڕانه‌ 24کاتژمێرییه‌که‌ی له‌هاوڕێکانی

   

له‌ یادی به ڕێکردنی هاوڕێ....دوای دابڕانه‌ 24کاتژمێرییه‌که‌ی له‌هاوڕێکانی                    

     

   وتت له‌ هێرشی دوژمندا بۆ ئه‌وه‌ی به‌س شوێنی تۆ بکه‌ون دابڕایت، تا هاوڕێکانت ده‌رباز ببن و ئاوا بوو که‌ یه‌کترمان ناسی.خودی به‌سه‌رهاته‌که‌ت وانه‌یه‌کی گه‌وره‌ی گیانبازی و له‌خۆبورده‌یی بوو بۆمان ودڵنیاییه‌کی ڕه‌ها بوو که‌ ئێوه‌ی پێشمه‌رگه‌ سه‌رچه‌شنن له‌ ژینی ئێمه‌ی کورددا .


درێژه‌ی وتار
|+|نوسراوه‌ له‌ لایان هه‌واڵ مه‌ریوانی در 85/04/23کاتژمێر17:29  
 

|+|نوسراوه‌ له‌ لایان هه‌واڵ مه‌ریوانی در 85/04/23کاتژمێر16:38  
 
|+|نوسراوه‌ له‌ لایان هه‌واڵ مه‌ریوانی در 85/04/23کاتژمێر16:34  
 شاره داری مه ریوان به نه هێنی هه یکه لی حوسه ینی فه همیده ی لابرد

 

 به پی هه واڵێک که ئه مرۆ دوشه نبه رێکه وتی 19 ی پوشپه ڕی ساڵی 2706 ی کوردی له مه ریوانه وه به ده ستمان گه یشتوه دوێنێ شه وی یه ک شه مه له سه ر دوشه مه کاتژمێر 10 ی شه به کاتی کوردستان شاره داری مه ریوان له ژێر چاوه دێری هێزه ئه منیه تیه کانی رژیم دا هه یکه لی حوسه ینی فه همیده یان له چوار ڕی شه بڕه نگ لابرد. جێ ئاماژه یه که له چه ند ساڵی رابردوو دا له جه ریانی خۆ پیشاندانێکی خه ڵکی مه ریوان لاوانی شۆرشگێری ئه و شاره ئه و هه یکه له یان کێشایه خوار که خه ڵکانێکی یه ک جار زۆر له سه ر ئه و ماجه رایه له لایه ن ئیتلاعاتی مه ریوانه وه ده ست به سه ر کران و تا ئێسته ش ژماره یه کیان هه ر له زیندانن.

تا ئێسته خه ڵکی ئه و شاره زۆر تێکۆشاون که ئه و هه یکه له لاببه ن سه ر ئه نجام هێزه کانی رژیم و شاره داری مه ریوان له ژێر گوشاری خه ڵک دا بریاری لابردنی ئه و هه یکه له یان دا  به بیانوی ئه وه ی که ده یان هه وێت چرای  راهنمایی و رانندگی له وچوار رێ دابنێن.

به ڵام گه وره ترین کۆسب که له سه ر رێگای لابردنی ئه و هه یکه له دا بو خه ڵکی مه ریوان بون . هێزه کانی رژیم زۆر له وه ده ترسان که کاتی لابردنی ئه و هه یکه له خه ڵک کۆ ببنه وه و دیسانه وه خۆ پیشاندانێکی تر ساز ببێت. بۆیه شاره داری و ئیداره ی ئیتلاعات و هێزه ئینتزامیه کانی مه ریوان دوێنی شه و که کاتی بڵاو کردنه وه ی یاری تۆپی پێ له نێوان فه رانسه و ئیتلایا  له کێ به ر کێ کانی جیهانی دا بو ئه و هه له یان قۆسته وه و به کاتی باشیان زانی چون له و کاته دا هیچ که س له ناو بازار و کوچه و کۆڵاندا نه بو هه مو له ناو ماڵه کاندا دانیشتبوون بۆ سه یری یاری فه رانسه و ئیتالیا.

ئه وه نده کاره که یان به خێرایی جێ به چی کردبو که هه م هه یکه له که یان لابردبو هه م شوێنی هه یکه له که یان ئیسفاڵت کردبوه وه .

چی ئاماژه یه  هه ر ئه م به یانیه کاتژـیر 9 ی به یانی به کاتی کوردستان به ته شریفاتێکی زۆر گرانه وه هه یکه لێکی تریان له حوسه ینی فه همیده دروست کردبو که هێنایان و له گۆشه یه کی تری ئه و چوار رێ  دایان نا. شایانی باسه که خه ڵکی مه ریوان ساڵیانێکه خوازیاری ئه وه ن که هه یکه لی شاعێری چه وساوه کان مامۆستای نه مرقانێع له یه کێک له مه یدانه کانی ئه و شاره دابنێن که تا ئێسته رژیم حازر به و کاره نه بوه .

چوار ڕی شه بره نگ ده که وێته ناوه ندی مه ریوان که به رۆژ زۆر قه ره باڵغ و به شه ویش ده بێته ترمینالێ مه ریوان بۆ شاره کانی سنه و سه قز .  

هه واڵنێر مه ریوان ................هه وار 

 

|+|نوسراوه‌ له‌ لایان هه‌واڵ مه‌ریوانی در 85/04/20کاتژمێر0:44