|
بۆ هاوڕێی شه‌هید عه‌تا(فه‌رهاد)..محه‌مه‌د و له‌يلی/ سلێمانی
شه‌هيد نه‌مره وه‌كو شاخ وه‌ک به‌فر وه‌ک به‌هار و گوڵه‌باخ.. له‌و هه‌نگاوه به ئه‌سته‌مانه‌ی تۆدا شه‌وان و كۆڵانان و خيابان و مه‌يدانی ئه‌و شاره هه‌ی با بێَت و بڵێت نانتانسم، بست به بست و گه‌ز به گه‌زی ئه‌و شةقامانه‌مان كردبوه ئامۆزاي خۆمان، له‌و سترانه ته‌ماويه‌ی تۆدا بادلَدار هه‌بێت و بلَێ نايناسم و لانيكه‌م هه‌رچی ئه‌وينداری رێگاي هه‌رده‌م خۆشه‌ويستی پياسه‌كانمان هه‌بێت، بێ و بڵێ و گوێم پێی ئاشنا نيه. .... محه‌مه‌د و له‌يلی/ سلێمانی 2006.10.14 درێژه‌ی وتار راسته له خه م دا دل ده تویته وه
ئاخ هه لده کیشی ئه و ده کولیته وه مردن خو یاسای سروشته به لام نه ک بو تو که جیت پر نابیته وه دیاری ئه ستێره ی سوور له مه هاباد به بۆنه ی شه هید بوونی كاك عه تا كۆنه پۆشی
شه هید عه تا كۆنه پۆشی ناسراو بێ فه ر هاد په پووله
شه‌هید نه‌مره وه‌كوو شاخ وه‌كوو به‌فر، وه‌كوو دره‌خت وه‌كوو به‌هار و گوڵه‌باخ شه‌هید ئاوه: تینوێتی زه‌وی ئه‌شكێنێ په‌نجه و ده‌سته: ئازاری خاك ڕائه‌ژه‌نی سۆمای چاوه: كام دوا ڕۆژ دووره ئه‌ئبینێ
شه‌هید باڵای به‌قه‌د باڵای كوردستانه دڵی ئازادی و به‌یداخی لوتكه‌ی هه‌ڵوێستی ئینسانه
بۆ هاوڕێی شه‌هید "شه‌هید عه‌تا کۆنه‌پۆشی"
بۆ هاوڕێی شه‌هید "شه‌هید عه‌تا کۆنه‌پۆشی"ناسراو به "فه‌رهاد په‌پووله" (هه‌واڵ مه‌ریوانی) گه‌ر به ئازادی نه‌ژیم مردن خه‌ڵاته بۆ له‌شم نۆکه‌ری و سه‌ر دانه‌واندن کاری نامه‌ردانه‌یه له کوردستان بدوێ،له ڕێگا دوور و درێژه‌کانت.نا نا مه‌ڵی ئه‌رۆم!!!! له‌ڕۆشتن مه‌دوێ،له ون بوونی یه‌ک جاری مه‌دوێ، نا توانم بڕوا بکه‌م که تۆش وه‌ک زۆربه‌ی لاوانی ئه‌م خوڵه پڕ له‌خۆزیا ڕۆشتیت و نه‌گه‌ڕایته‌وه تۆ له‌وه به هێزتری که له به‌رامبه‌ر مردن دا چۆک دابده‌یت.هه‌روه‌ها که له به‌رامبه‌ر هیچ زۆردارێک دا چوکت دا نه‌دا.. له نێو خه‌یاڵ و خولیا فانتازیاکانی کوردستانێکی ئازاد دا پێکه‌وه له گه‌ڵ هاورێیان ڕێمان ده‌بڕی و له سه‌ر شه‌قامه پچڕ پچڕه‌کانی کوردستان ماندوویی له‌شمان ده‌رده‌کرد،ئاره‌قه‌ی نێوچاوانت ڕه‌نگی کریستاڵ و به بۆنه‌که‌ی دایکت سه‌رخۆش ده‌کرد... ئاخ هه‌ی داد.. ئازیز گیان یادی قسه‌خۆشه‌کانت، یادی تێکه‌ڵ کردنه تایبه‌تیه کانت،یادی له خۆبردووییه‌کانت،یادی خوێندنه‌وه‌کانت؛ قسه‌ی سه‌ر زاری هه‌موو هاورێیان بوو به‌ڵام له‌و کاته‌وه که رۆشتی و" تاسه‌ی دووریت بوو به حه‌للاج و ده‌ستی له مل چیاکرد و نه‌گه‌ڕایته‌وه" و جار به جار له سه‌ر دوندی قه‌ندیله‌وه شه‌ماڵ له ڕێگه‌ی زرێباره‌وه بۆنتی ئه‌هێنایه‌وه؛ ئیتر هه‌موو دوستانت بوون به‌و ئه‌وینداره‌ت که هیچ کات له یادت که‌م ناکه‌نه‌وه. ئازیزی دڵ پڕ له خۆزیا؛ بریا بت زانیبایه‌ت که چه‌نده لای دۆستان و تێکۆشه‌رانی نێو خۆ،بێ هیچ جیاوازیه‌ک له ته‌واوی سه‌نگه‌ره جیاوازه‌کانی کوردستاندا، ئازیز و به‌ڕێز بووی بریا بریا ب ر ی ا....... باوه‌ڕ چشتێکی گه‌وره بوو که به ڕاستی له تۆ دا به‌دیمان ده‌کرد هه‌ر ئه‌وه بوو ڕازی نه‌گه‌ڕاننه‌وه‌ت ئێسته دڵنیام که جه‌سته‌ی ماندووت گه‌یشتوه به ئاسایش، به‌ڵام دڵنیا به که ئاواته‌کانت له گه‌ڵ تۆی شه‌هید دا نانێژرێت..... شه‌هید بوونی کاک عه‌تا کۆنه‌پۆشی
شه‌هید بوونی کاک" عه‌تا کۆنه‌پۆشی" ناسراو به "فه‌رهاد په‌پووله"
به داخ و دڵێکی پڕ له که‌سه‌ره‌وه هه‌واڵی دڵته‌زێنی شه‌هید بوونی کاک عه‌تا کۆنه‌پۆشی له گه‌ڵ دوو هاوڕێی دیکه‌ی له شاری ورمێ به ده‌ستی جه‌لادانی کۆماری ئیسلامی مان به ده‌ست گه‌یشت. ئێمه به ناوی ڕێکخراوی لاوانی کۆمه‌ڵه له مه‌ریوان سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی کۆنه‌پۆشی له مه‌ریوان و ته‌واوی دۆستانی ده‌که‌ین؛ به هیوای وه‌دی هاتنی ئامانجه‌کانی ته‌واوی شه‌هیدانی کوردوستان. درێژه ی مانگرتنی زیندانیانی مه ریوان
به پێ هه واڵیك كه هه ر ئێسته دو شه نبه رێكه وتی 10 ی ره زبه ری ساڵی 2706 ی كوردی له مه ریوانه وه به ده ستمان گه یشتوه مانگرتنی زیندانیانی زیندانی مه ریوان كه له رێكه وتی 1 ی ره زبه ره وه ده ستیان پێ كردوه به ر ده وامه و به ر پرسانی رژیم ده ستیان داوه ته زه خت و زۆرێكی تازه بۆ سه ر ئه و زیندانیانه، ئێمه له هه واڵه كانی پێشوماندا راپۆرتێكی تێر‌و ته سه لمان له سه ر ئه و زیندانیه سیاسیانه كه ژماره یان 9 كه سن كه به تاوانی هاوكاری له گه ل حیزبه كوردیه كان ده ست به سه ر كراون پێشكه ش به خوێنه رانی ماڵپه ڕه كه مان كرد ، ئێسته له درێژه ی ئه و هه واڵه هه واڵنێرمان ئاگاداری كردوین كه عه دنان ره شیدی كوڕی موحمه مه د دانیشتوی شارۆچكه ی جوجه سازی مه ریوان كه به 12 ساڵ زیندان له شاری ئیزه سه ر به پارێزگای خوزستان وهه ر وها دوور خستنه وه ی بۆ ماوه ی 5 سال بۆ شاری مێهریزسه ر به پارێزگای یه زد مه حكووم كرا بوو هه ر وه ها حه سه ن ئه خته ر سه مه ر كوڕی موحه مه د عه لی دانیشتوی شارۆجكه ی كانی دیناری مه ریوان كه به 7 ساڵ زیندان مه حكووم كراوه له درێژه ی مانگرتنیان كه بۆ ماوه یه كی نادیار ده ستیان پێ كردوه جیاواز له وه ی كه له باری جه سته ییه وه له حاڵێكی باش دا نین ئه مرۆ دووشه نبه رێكه وتی 10 ی ره زبه ر له لایه ن به ر پرسانی زیندانه وه گوازراونه ته وه بۆ ژوری تاكه كه س واته ** تك سلول ** هه وره ها هه واڵنێرمان له درێژه ی هه واڵه كه ی دا داوای له هه م‌و حیزبوو رێكخراوه به شه ر دۆسته كان كردوه كه به هانای ئه و به ند كراوانه وه بگه ن و ده نگی كپ كراویان به گوێ دونیا بگه یه نن. هه واڵنیر.......هه واڵان ماڵپه ڕێكی تازه به ناوی سنه دژ
ماڵپه ڕێكی تازه به ناوی سنه دژ ده ستی به كار كرد ، بۆ بینینی ئه و ماڵپه ڕه ده توانن ئه و ئادره سه ی خواره وه بكه نه وه
گروپی هونه‌ری لاوانی کۆمه‌له له نۆروێژ به‌شداری فستیواڵێکیان کرد
له وڵاتی نۆروێژ هه‌ر ساله فستیواڵیکی هونه‌ری به‌ڕیوه ده‌چێت ، ئه‌م سال ئه‌و فستیواڵه له رێکه‌وتی 23 / 09 / 2006 ی زایینی له شاری فریدریکستاد به‌ڕێوه چو که له سه‌را داوای به‌ڕیوه به‌رانی ئه‌و فستیواڵه گروپی هونه‌ری رێکخراوی لاوانی کۆمه‌ڵه له وڵاتی نۆروێژوه‌ک ته‌نیا گروپێكی کوردی به‌شداری ئه‌و فستیواڵه‌یان کرد. هونه‌ر مه‌ندانی رێکخراوی لاوانی کۆمه‌ڵه به جل وبه‌رگی کوردیه‌وه بۆ ناساندی کولتور و فه‌رهه‌نگی کوردی به‌شداری ئه‌و رێ‌و ره‌سمه‌یان کرد و هه‌ر وه‌ها ماوه‌یه‌ک له کاتی به‌رنامه‌که بۆ لاوانی کۆمه‌ڵه ته‌رخان کرابو که ئه‌و لاوانه به پێش که‌ش کردنی ئاهه‌نگ و موزیکی کوردی و هه‌ر وه‌ها پیشان دانی هه‌ڵپه‌ڕکێ کوردی به‌شداری رێ‌و ره‌سمه‌که‌یان کرد که له لایه‌ن به‌شدار بوانه‌وه زۆر به گه‌رمی پێشوازیان لێ کرا. رێکخراوی لاوانی کۆمه‌ڵه_ کۆمیته‌ی نۆروێژ
ئاگاداری ئه‌م هه‌واڵه له ماڵپه‌ڕی رێکخراوی لاوانی کۆمه‌له له نۆروێژ گیردراوه |
|



