|
جینایه تێكی تازه ی رژیم له مه ریوان
جینایه تێكی تازه ی رژیم له مه ریوان ئاگادار كراین كه هێزه كانی ئینتزامی جێگیر له پاسگای سه ردۆش رێگا به ماشینێك خه ڵكی سه ردۆش ده گرن و ته قه ی لێ ده كه ن. له ئاكامی ته قه ی هێزه كانی ئینتزامیدا كه سێك به ناوی به ختیار ناسراو به به خه زبێ خه ڵكی ئاوایی سه ر دۆش گیانی له ده ست ده دا. پاشان خه ڵكی توڕه و داخ له دڵی ئاوایی سه ر دۆش بۆ تۆڵه سه ندنه وه هێرش ده كه نه سه ر مۆڵگه ی داگیر كه رانی ئینتزامی له سه ردۆش و ئاگر له و پایه گایه به ر ده ده ن كه له ئاكام دا هه م‌و پایه گاكه سوتێندراوه ،هه واڵنێرمان ئاگاداری كردوین تا ئێسته 9 نه فه ر له پرسنێلی ئه و پاسگایه كه سووتاون به هۆی كاری بوونی راده ی سووتاندنه كه یانه وه ره وانه ی نه خۆشخانه كانی شاری سنه كراون .جێ ئاماژه یه كه رژیم زۆربه ی هێزه كانی جێگیر له پاسگای بایه وه ، باشماخ، مڕانه و به رده ره شه ی بۆ سه ر كوتی خه ڵكی توڕه وداخ له دڵی سه ر دۆش هیناوه ته ئه و ئاواییه له كۆتای دا هه واڵنێرمان ئاماژه ی به وه كردوه كه شه ر له نێوان خه ڵكو هێزه كانی ئینتزامی دا هه ر به رده وامه ، به گه یشتنی زانیاری زیاتر له چۆنیه تی رووداوه كه زیاتر ئاگادارتان ده كه ینه وه . بێشك ئه مه یه كه م و ئاخرین جینایه تی هێزه كانی كۆماری ئیسلامی ده ر حه ق به گه لی چه وساوه ی كورد نیه و نابێت ، ئێمه وه ك لاوانی كۆمه ڵه له مه ریوان ئه م جینایه تیه ی رژیم مه حكووم ده كه ین و هاوده ردی خۆمان له گه ل بنه ماڵه ی كاك به ختیار ده ر ده برین ، داوایش له خه ڵكی شۆڕشگێری ناوچه كه ده كه ین كه ئه م كرده وه یه مه حكووم بكه ن و به رێك خستنی كۆری ماته مینیه كی گه وره بۆ یادی كاك به ختیار هاو خه می و هاو ده ردی خۆمان له گه ل ئه و بنه ماڵه یه ده ر ببڕین و به كرێگیراوانی رژیمیش ئاگادار ده كه ینه وه كه ئه و جینایه تیان بێ تۆڵه نامێنێته وه و رۆژێك ده ستی شۆڕشی چه وساوه كان برۆكتان پێ ده گرێت و وه گه وره دیكتاتۆری زه مانه سه دامی كورد كوژی خوێن رێژ رسواتان ده كه ین رێكخراوی لاوانی كۆمه ڵه له مه ریوان کاک هه‌ڵۆی زرێبار به مایل بۆی ره‌وانه کردووین
گه‌ر مروڤێک ژیانی بو گه‌ل ته‌رخان کرد گه‌رمروڤێکیان له سه‌ر بڕوای کورد بون شه‌هید کرد گه‌ر مێروله‌یه‌ک له سه‌ر خاکی وه‌ته‌ن ته‌ڕ بێت گه‌ر گوڵیک له سه‌ر ئه‌م خاکه سیس بێت گه‌ر مرو ڤێک له ئاستی خه‌م و په ژاره‌ی تاڵتر بێت گه‌ر مروڤێک دووره وڵات تامه‌زرۆی ماڵی خۆی کات و ته‌لدڕوو له به‌ر پێی دا بێت ده‌ڵێم تۆ! کورده تاوانباری تۆ! گه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌یک دوور له خاکی وه‌ته‌ن ماڵئاوایی کرد و پاش ماڵئاوایی له ژین ته‌رمه‌که‌یان به دزی و ترس له خاکی وه‌ته‌ن ناشت ده‌ڵێم تۆ! کورده تاوانباری تۆ! ئه مجاره‌یان ده‌ڵێم په‌لێک پێشمه‌رگه له‌م وڵاته ده‌ست به سه‌ر کرا له‌و په‌ڕی شه‌ڕی قورسا گیانیان به‌خت کرا ده ست به سه‌ر ته‌رمه‌که‌یان گیرا له خاکی عه‌جه‌م بی ناو‌و نیشان نێژران ده‌ڵێم تۆ! کورده تاوانباری تۆ! هه‌ڵۆی زرێبار یه‌که‌مین ساڵرۆژی کۆچی دواییی هاوڕێی تێکۆشه‌ر ئه‌رده‌شیر به‌هرامی
بیست و سێی خه‌زه‌لوه‌ر یه‌که‌مین ساڵرۆژی کۆچی دواییی هاوڕێی تێکۆشه‌ر ئه‌رده‌شیر به‌هرامی ئازیز دیاره‌ن واده‌ی لواته‌ن! ئه‌ڵوه‌دای ئاخر ئه‌وه ناماته‌ن! ده‌وڵه‌ته‌که‌ی وه‌سڵ پانه زه‌واله‌ن جارێوته‌ر دیده‌ن باڵات مه‌حاڵه‌ن شه‌و دره‌نگانێکی تاریک و بێ ده‌نگ بیرم کردی و له ماڵ هاتمه ده‌ر و له ئه‌ستێره گه‌ش پرشنگداره‌کانی نیگه‌هبانی سه‌ر سه‌رم پرسی ئه‌رێ ئه‌وا ئه‌و هاوڕێ ماندوو نه‌ناسانه‌ی که بۆ گه‌ل و نیشتمان گیانی خۆیان به‌خت کرد بڵێی ئێسته چاویان له ئێمه بێت و چۆن بمان لاوێننه‌وه که هێشتاکه ده‌سته و یه‌خه‌ی داگیرکه‌ران شه‌ڕ ده‌که‌ین و هێشتا … ئه‌ستێره‌یه‌ک وه‌ڵامی دامه‌وه : ئه‌و هاوڕێ ماندوو نه‌ناسانه‌ی که ئێوه نێوی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌تان له سه‌ر دانابوو له کاتێک دا که هه‌موان له ماڵی خۆیان دا بوون ئه‌وان له سه‌ر چیاکانی شاهۆ،ئاربه‌با، داڵمپه‌ڕ،چل چه‌مه‌و نه‌که‌رۆز ڕێیان دبری و به گۆشه‌ی پشتێنه‌کانیان ئاره‌قه‌ی نێو چاوانیان ده‌سری و… دواییش به شه‌ڕ له گه‌ڵ داگیرکه‌ران دا به‌ره‌وڕوو ده‌بوونه‌وه و به خوێنی گه‌شیان له جێ جێی ئه‌م وڵاته نێوی ئازادیان ده‌نووسی و شه‌هید ده‌بوون. زۆربه‌یان ته‌نانه‌ت ته‌رمه‌که‌یشیان به دزیه‌وه هێنایه‌وه بۆ باوه‌شی زێده‌که‌یان و داگیرکه‌ر ته‌نانه‌ت له ته‌رمه‌که‌یشیان ده‌ترسا و نه‌ی ده‌هێشت که بنه‌ماڵه‌که‌یان پرسانه‌یان بۆ بگێرن !!! به گوتنی هه‌ر وشه‌یه‌کی ئه‌ستێره‌که مووچڕکێک به گیانم دا ده‌هات و ئه‌م گوت: نایه‌وێ بۆ شه‌هیدی وه‌ته‌ن شیوه‌ن و گرین نامرن ئه‌وانه‌ی وا له دڵی میلله‌تا ده‌ژین ساڵێک به سه‌ر کۆچی دوایی ئازیز و خۆشه‌ویست هاوڕێی تێکۆشه‌روخه‌باتکار، هاوڕێی له یادنه‌چومان ئه‌رده‌شیری به‌هرامی تێپه‌ڕ بوو. به ڕاستی ئێسته‌ش باوه‌ڕ کردنی نه‌بینینه‌وه‌ی بۆ ئێمه دۆستان و هاوڕێیانی ئه‌و ئازیزه له یادنه‌چوه زۆر زه‌حمه‌ته. ئێمه هاوڕێیانی ئه‌رده‌شیر له یه‌که‌مین ساڵیادی کۆچی دا هه‌موومان به‌ڵێن ده‌ده‌ین تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیانمان له سه‌ر به‌ڵێنیه‌کانمان سوورین و تا وه‌دی هاتنی ئامانجه‌کانمانی ئه‌و له یادنه‌چوه و هه‌موو شه‌هیدانی کوردستان بۆ یه‌ک چرکه‌یش که بووبێت ده‌ست له خه‌بات و تێکۆشان به‌رناده‌ین. به‌رز و پێرۆز بێت یادی هاوڕێی له ده‌ست چومان ئه‌رده‌شیر و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی کوردستان له لایه‌ن کۆمه‌ڵێک له هاوڕێیانی ئه‌رده‌شیری خۆشه‌ویست له کوردستان و ده‌روه‌ی وڵات لاوێكی مه ریوانی شه هید بو
به داخ‌و په ژاره یه كی زۆره وه ئاگادار كراین كه لاوێكی مه ریوانی به ناوی فه همی رۆسته می ناسراو به سیروان ناری له بناری قه ندیل به هۆی هاتنی لافاو گیانی له ده ست داوه ، ناو براو ساڵی ۱۳۷۹ ی هه تاوی چوه ناو ریزه كانی پ.ك. ك. و تا كاتی شه هید بوونیشی هه ر له و ریزه دا مایه وه . ئێمه وه ك لاوانی كۆمه ڵه له مه ریوان سه ره خۆشی خۆمان ئاراسته ی بنه ماڵه و كه سو كاری ناو براو ده كه ین و خۆمان به شه ریكی خه می له ده ست دانی ئه و ئازیزه ده زانین. ئێمه رێبوارانی رێگای كاك فوئادی هه میشه زیندو ،خه بات كارانی ناو ریزه كانی كۆمه ڵه ی شۆڕشگێری زه حمه ت كێشانی كوردستان سه ری رێز و نه وازش دا ده نه وێنین بۆ گیان بازی و فیدا كاری هه م‌و گیان به خت كردوانی رێگای رزگاری گه لی چه وساوه ی كورد، دیسانه وه سه ره خۆشی خۆمان ده ر ده بڕین. بژی ئازادی سه ركه وت‌و بێت بزووتنه وه ی شۆرشگێرانه ی گه لی كورد به ر زو به رێز بێت یادی هه م‌و گیان به خت كردوانی رێگای ئازادی و به را به ری و رزگاری كوردستان رێكخراوی لاوانی كۆمه ڵه له مه ریوان هه ڕه شه و گوڕه شه بۆ سه ر خوێندكاران بۆ به شداری له رێپێوانی سبه ینێ
هه واڵنێرمانپێ راگه یاندوین كه دوێنێ له كۆتایی كاتی ئیداری دا به ر پرسان ومامۆستایان له خوێندنگاكانی مه ریواندا به خوێندكارانیان را گه یاندوه كه دبێت هه مویان چ شیفتی به یانی و چ شیفتی دوا نیوه رۆ رۆژی شه مه بۆ به شداری له رێپێوانی 13 ی ئاباندا له خوێندنگاكانیان یان كاتژمێر 10 ی سه رله به یانی له چوار ڕێ شه بره نگ یان چواڕ ڕی بیمارستان كۆببنه وه و به شداری رێپێوان بكه ن ، هه ر وه ها هه ڕه شه ی ئه وه یان كردوه كه حازر و غایب ده كرێت و غایبین به توندی سزا ده درێن و له گوزینش بۆ كاتی دامه زراندنیان له ئیدارات یان چونیان بۆ زانكۆكان ده وری به رچاو ده گێرێت. بۆ شه‌هید عه‌تا کۆنه‌پۆشی(فه‌رهاد په‌پووله) ب. چاکه خواز 25/7/2706
بۆ شه‌هید عه‌تا کۆنه‌پۆشی(فه‌رهاد په‌پووله) ب. چاکه خواز 270۶/7/25 مه‌ریوان تاکوو دایکێک ڕۆڵه‌یه‌کی تری وه‌ک تۆ بخاته‌وه، تا مه‌کته‌به‌که‌ی کوردایه‌تی قاره‌مانێکی تری وه‌ک تۆ بخولقێنێ؛ هه‌یهوو.... - مرۆڤێک ئه‌ویندار، فه‌رهادێک بێپه‌روا، په‌پووله‌یه‌ک تامه‌زرۆ - شاعیری به‌تواناوهه‌ست ناسک و له هه‌مانکاتیشدا سه‌رکه‌وتووی ئه‌ده‌بیاتی به‌رگری - ئه‌ندامی دڵسۆز و کارامه‌ی ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌بیی مه‌ریوان - له دامه‌زرێنه‌ران و هه‌ڵسووڕێنه‌رانی ڕێکخراوی سینفی قوتابییانی شاری مه‌ریوان - چالاکی فه‌رهه‌نگی و سیاسی و خۆشه‌ویستی دڵی خه‌ڵک و خه‌باتگێڕانی هه‌موو سه‌نگه‌ره‌کانی شۆڕشی ڕزگاریخوازی کوردستان/////... درێژه‌ی وتار |
|

