|
شكۆدار بێت (31) جۆزه‌ردان،
شكۆدار بێت (31) جۆزه‌ردان، دوو وشه‌ی "پێشمه‌رگه" و "كۆمه‌ڵه" له‌گه‌ڵ یه‌ك، بێگومان كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی و ره‌وشتی به‌رز له زه‌ینی خه‌ڵكی كوردستاندا به‌رجه‌سته ده‌كات. وێنه‌ی جه‌نگاوه‌رانێكی فیداكار، له خۆ بوردوو، خاوه‌ن تاكتیك، ئازا و مرۆڤ دۆست له زه‌ینی به‌ره‌یه‌ك له خه‌ڵكی كوردستان وه‌ها نه‌خشاوو زیندووه كه له هه‌ر كۆڕ و كۆمه‌ڵێك ناوی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه ببرێت، ئه‌م وێنانه و كۆمه‌ڵێك بیره‌وه‌ریی تاڵ و شیرین وه‌ها كار ده‌كاته فه‌زاكه، كه شه‌پۆلێك له هه‌ستی رێز گرتن، ده‌روونی هه‌موان داده‌گرێت |
|

