به‌رز و به‌ڕیز بێ 31ی جۆزه‌ردان ڕۆژی پێشمه‌ڕگه‌ی کۆمه‌ڵه
کرێکاران، زه‌حمه‌تکێشان!
خه‌ڵکی تیکوشه‌ری کوردستان!
له ڕۆژی 31ی جۆزه‌ردان ڕێز له هێزیک ده‌گرین که له مێژوی خه‌باتی شۆڕشگێرانه خوی‌دا:
1. باسکی به‌هێز و به توانای خه‌ڵکی تێکوشه‌ر و شۆڕشگێری کوردستان بووه له خه‌بات دژی کۆماری ئێسلامی و دێفاع له مافی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌ڵی کورد.
2. جیگای هۆمێد و پاڵپشتی کرێکاران و زه‌حمه‌تکیشانی کوردستان بووه له خه‌باتیان‌دا له پێناو پێک‌هینانی دونیایه‌کی پر له عه‌داله‌ت و دوور له چه‌وسانه‌وه.
3. هێزی رووناکی و موژده ده‌ری ئازادی بووه له خه‌بات دژی کۆنه‌په‌رستی و دواکه‌وتووێی له کورددستان‌دا.
ڕۆژی پێشمه‌ڕگه‌ی کۆمه‌ڵه پێروزبێت
|
+|نوسراوه له لایان هه‌واڵ مه‌ریوانی در
86/03/25کاتژمێر0:20